شەممە, تشرینی دووه‌م 23, 2024

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی یادی لە دایکبوونی دانیێل میتران دەکرێتەوە

بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی 100 ساڵەی لەدایکبوونی دانیێل میتران، هاوسەری فرانسوا میتران، سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا؛ لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.

دانیێل میتران لە ساڵی 1991 چاوی بە سەرۆك بارزانی و ئاوارە كوردەكان كەوت و لە نزیکەوە دۆخی سەختی هاووڵاتییانی کوردی بینی، لەوێ گوتی: هەوڵمان داوە دەنگی كورد بگاتە جیهان.

پاشان فەرەنسا داوای كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و پاراستنی گەلی كوردستانی کرد، لە ئەنجامدا، بڕیاری 688 لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ كورد دەرچوو كە ناوچەی دژە فڕین و ناوچەی ئارامی لە هێلی 36 دروست كرد.

میتران لە 29ی ئۆكتۆبەر 1924 لە ڤێردونی رۆژهەڵاتیی فەرەنسا لە دایك بووە و له‌ 22-11-2011، كۆچی دوای كرد.