د. ئازاد مەنتك: هەر چوار کەسێک و سێیانیان رەنگە تووشی مایەسیری ببن

مایەسیری بریتییە لە هەوكردن و ئەستوورداگەڕانی خوێنهێنەر لە بەشی خوارەوە و كۆتایی دەرچەی كۆم، ئەم نەخۆشییە دووچاری هەندێك كەس دەبێت، نەخۆشییەكی ترسناك نییە، پێویستە چارەسەر بكرێت.

د. ئازاد مەنتك پسپۆڕی نەخۆشییەكانی هەناو ودڵ ئاماژە بە نەخۆشییەكە دەكات و نیشانە و هۆكارە مەترسیدارەكانی نەخۆشییەکەیش دەخاتە ڕوو.
د. ئازاد مەنتك ئاماژە بەوە دەدات كە نەخۆشی مایەسیری، بریتییە لە کشان و گرژداگەڕانی موولوولە خوێنهێنەرەکانی دەوری کۆم و ڕێکە؛ نەخۆشییەکی زۆر باوە و له هەر چوار کەسێك سێانیان ئەگەری توشبوونیان بە نەخۆشی مایەسیری هەیە. بۆی هەیە کشان و تەسكبوونەوەی موولوولە خوێنهێنەرەکە لەناو ڕێکەدا بێت (ناوخۆ)؛ یان لە ژێر پێست و لە دەوری کۆم بێت (دەرەوە).
٭ نیشانەکانی نەخۆشییەكە
د. ئازاد مەنتك: نیشانەکانی نەخۆشی مایەسیری بەگوێرەی جۆری مایەسیرییەکە دەگۆڕێت، دەکرێت هەر لە نیشانەکان بیرمان بۆ جۆری مایەسیرییەکە بچێت.
یەكەم: مایەسیریی دەرەکی (البواسیر الخارجیه): کاتێک موولوولە خوێنهێنەرەکانی ژێر پێستی دەوری کۆم تەسک دەبنەوە و دەکشێن یان پۆقڵ دەکەن، ئەوا؛ چەند نیشانەک دروست دەکەن، وەک:
١.خورشت و سووربوونەوە و تووزانەوەی دەوری کۆم.
٢. هەست کردن بە ئێش و ئازار.
٣. هاتنە دەرەوەی کۆم و فت کشان: زۆر جار لێرە پزیشکان بەگوێرەی هاتنەدەرەوەی کۆم باس لە چەند نمرەیەک لە مایەسیری دەکەن، وەک:
نمرە یەک: لەو جۆرانەدا کەسەکە مایەسیریی هەیە، بەس تووشی خوێنبەر بوون دێت.
نمرە دوو: لێرەدا مایەسیرییەکە دێتە دەرەوە، واتە دەکشێت بەڵام بەخۆی دەچێتەوە جێگای خۆی.
نمرە سێ: کەسەکە کۆمی دێتە دەرەوە و فتقی دەکشێت بەڵام دەبێت بە دەست ببردرێتەوە شوێنی خۆی.
٤. خوێنبەربوون.
دووەم: مایەسیریی ناوەوە (البواسیر الداخلیە): مایەسیری ناوەوە دەکەوێتە ناو ڕێکە و هەموو جار هەستی پێ ناکرێت بەڵام بۆی هەیە مرۆڤەکە ناڕەحەت بکات بەتایبەت کاتێک دەچێتە سەر پێشاو و پیسایی دەکات، کەسەکە قوەت دەداتە خۆی و نقەنق دەکات و ماندی دەبێت. هەروەها ئەوە بۆی هەیە ببێتە هۆی:
ا. هەست بە ئازار و ئێش و ناڕەحەتی لە کۆمدا.
ب. خوێندانان و نەزیفبوون؛ کەسەکە کاتێک دەچێتە سەر پێشاو، خوێن دادەنێت لە شێوەی پشکە خوێنێکی گەش.
سێیەم: مایەسیریی مەییو (البواسیر المخثورە): کاتێک لە مایەسیری دەرەوە، کە؛ موولوولە خوێنهێنەرەکە کشاوە و تەسک بووەتەوە، کە خوێنی تێدا دەمەیێت، ئەوا دەبێتە هۆی:

  • ئازارێکی زۆر.
  • پەلمیان و ئەستوورداگەڕان.
  • هەوکردن و میکرۆبتێدان.
  • گرێیەک لە دامەن و نزیک کۆم.
ھەواڵی زیاتر