گوتهبێژى بهرێوبهرایهتیى پۆلیسی هاتۆچۆى ههولێر سەبارەت بە گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێل ڕوونکردنەوە دەدات
ئەمڕۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئینتەرنێت دەنگۆی ئەوەی بڵاوکرایەوە کە سیستەمی گرێبەستی ئەلیکترۆنیی ئۆتۆمبێل بۆ ماوەیەکی کاتی رادەگیرێت، بەرپرسێکی پۆلیسی هاتوچۆ لەمبارەیەوە روونکردنەوە دەدات.
فازل حاجى، گوتهبێژى بهرێوبهرایهتیى پۆلیسی هاتۆچۆى ههولێر ڕایگهیاند: “وابڕیارە سبەی یەکشەممە وهزیرى ناوخۆى حكوومهتى ههرێمى كوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی هەرسێ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر و سلێمانی و دهۆک کۆببێتەوە”.
گوتیشی: “کۆبوونەوەکە تایبەتە بە بڕیاری سیستەمی گرێبەستی ئەلیکترۆنی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان کە دیاریکراوە بۆ کۆمپانیا و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل”.
راشیگەیاند: “تاوەکو ئێستا دیار نەکراوە کە ئاخۆ ئەم سیستەمە بۆ ماوەیەک جێبەجێکردنەکەی رادەگیرێت یاخود نا بەڵام لە کۆبوونەوەکەی سبەی گفتوگۆی لەبارەیەوە دەکرێ”.