یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

پارێزگارى هەولێر و ئەمیندارى گشتیى ڕێکخراوى شارە عەرەبیەکان کۆ بوونەوە

راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: “ئەمڕۆ دووشەممە 28/10/2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازیى لە عەبدولڕەحمان عسفوور، ئەمیندارى گشتیى ڕێکخراوى شارە عەرەبیەکان کرد و لە دیدارێکدا گفتوگۆ لە بارەى ئەرک و کارەکانى ڕێکخراوى نابراو کرا و جەخت لە پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوولا کرایەوە.”

ئاماژە بەوەش دراوە، پاشان ئەمیندارى گشتیى ڕێکخراوى شارە عەرەبیەکان ئاماژە بەئەنجامدانى کۆنگرەى ڕێکخراوکەیانى بۆ ساڵى ئایندە لە هەولێرى پایتەخت کرد و ڕایگەیاند، “وەک ئارامترین و سەقامگیرترین شار لە ناوچەکەدا هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستانمان دەستنیشانکردووە بۆ ئەنجمدانى کۆنگرەی ڕێکخراوەکەمان.”

ئەوەش خراوەتە روو: “لەمبارەیەوە پارێزگارى هەولێر، خۆشحاڵى خۆى بەدەستنیشانکردنی هەولێرى پایتەخت بۆ ئەنجامدانى کۆنگرەی ڕێکخراوى ناوبراو نیشاندا و ئامادەیی هەموو ئاسانکارى و هاوکارییەکى بۆ سەرخستنى کارەکانى کۆنگرەکەیان دووپاتکردەوە، هەروەها جەختى لەوەکردەوە کە هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان خۆشەویستى تایبەتیان هەیە بۆ گەلى کویت و هیواى خواست پەرەى زیاتر بە پەیوەندییەکانى نێوان ڕێکخراوى ناوبرا و پارێزگاى هەولێر بدرێت.”

روونیش کراوەتەوە: “لە کۆتاییدا ئەمیندارى گشتیى ڕێکخراوى شارە عەرەبیەکان لە بەرامبەر هەموو ئەو کار و خزمەتکردن و پێشکەوتنانەى لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، سەرسامى خۆى نیشاندا و هیواى بەردەوامى بۆ خواست، هەروەها سوپاسى پارێزگارى هەولێرى کرد بۆ پیشوازیلێکردن و پشتیوانى و پاڵپشتیکردنی ڕێکخراوەکەیان.”