سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

سەرۆكی حكوومەت لە رەوشی تەندروستی كاكەمین نەجار دەپرسێتەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە لە رەوشی تەندروستی تێكۆشەر كاكەمین نەجاڕی پرسییەوە كە ئێستا لە نەخۆشخانەیە و نەخۆشە.

ئەمشەو پێنجشەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نەخۆشخانە سەردانی تێکۆشەر “کاکەمین نەجاڕ”ی کرد.

پاشان سەرۆکی حکوومەت لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لە ڕەوشی تەندروستی كاكەمین نەجاڕی پرسی و هیوای تەندروستییەکی باش و زوو چاکبوونەوە و ساغ و سەلامەتی بۆ خواست.