بەنداوی بەستۆڕە توانای گلدانەوەی 20 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە و 95% ی کارەکانی تەواو بووە

بەرزیی بەنداوەكە 20 مەترە، درێژییەكەی 560 مەترە؛ توانای گلدانەوەی 20 ملیۆن مەترسێجا ئاوی هەیە و لە ئێستادا ملیۆنێك مەترسێجا ئاوی تێدا گل دراوەتەوە.
بەنداوی بەستۆڕە بە مەبەستی پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، گەشتیاری، ئاودێری و سامانی ماسی كەڵكی لێ وەردەگیرێت.
بەنداوەکان ڕۆڵی گرنگیان دەبێت لە پشتیوانیکردنی جوتیاران بۆ کاری کشتوکاڵی، لە لایەکی دیکەوە بەنداوەکان دەتوانن مەترسیی دروستبوونی لافاو، زیانگەیاندن بە زەوی و زار کەم بکەنەوە، لە ڕووی گەشتیاریشەوە دیمەنێکی جوان بە ناوچەکە دەبەخشێت.
بەردەوامیی دروستکردنی بەنداوەکان، وەکوو بنەمایەکی گرنگی ژێرخان و پاراستنی سامانی ئاو، لەلایەن کابینەى نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەیر دەکرێت و بەردەوام کارى بۆ دەکرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

ھەواڵی زیاتر