مەسرور بارزانی پێشوازیی لە باڵیۆزی پاکستان کرد

ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی ئابی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە محەممەد زیشان ئەحمەد، باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پاکستان ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، “گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ڕەوەندی پاکستانی لە هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسوڵخانەی پاکستان لە هەرێمی کوردستان، لە داهاتوودا کرا”.

ھەواڵی زیاتر