وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان، لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی پێویست بۆ پێنج پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری شارەوانیی ڕانیە.
گوژمەی پڕۆژەكان لەسەر ڕێژەی 100%ی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانیی ڕانیەیە و بەمەبەستی ڕێگاسازیی قیرتاوكردن و كۆنكرێت و بواری دیكەی شارەوانی بەگوێرەی ڕێنمایییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج كراوە.
پڕۆژەكان:
گوژمەی 63،602،000دینار بۆ پڕۆژەی دابینكردن و چەسپاندنی بەرزە هێمای نیشاندەر.
گوژمەی 99،502،000دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگاسازی لە چەند كۆڵانێكی گەڕەكی ڕووناكی، سنووری شارەوانیی ڕانیە.
گوژمەی 90،450،000دینار بۆ پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند كۆڵانێكی گەڕەكی ڕزگاری لە ناوەندی قەزای ڕانیە.
گوژمەی 99،220،000دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگاسازی لە چەند كۆڵانێكی گەڕەكی شارەوانی لە ڕانیە.
گوژمەی 99،390،000دینار بۆ پڕۆژەی ڕێگاسازی لە چەند كۆڵانێكی گەڕەكی ئاشتی لە سنووری شارەوانیی ڕانیە.