فازڵ میرانى پێشوازى لە سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى لە ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا کرد

ئەمڕۆ لە بارەگاى مەکتەبى سیاسى، فازڵ میرانى بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى پێشوازى لە مهندس احمد شێخ کنعان سەرۆکى فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا کرد.

لە دانیشتنێکدا وێڕاى بەخێرهێنانى میوان کۆمەڵێک پرسى پەیوەست بە پارێزگاکەو ڕەوش و گوزەرانى هاووڵاتیان و ئاستى پێشکەش کردنى خزمەتگوزارى و ئاستەنگ و کێشەى هاووڵاتیانیان باس و گفتوگۆ كران.

بەرپرسى دەستەی کارگێرى ئاماژەى بەوەدا کە گرنگە ڕەوشى پێکەوە ژیان و یەکتر قبووڵکردن بپارێزرێن کە بەهایەکى هەرە بەرز و سیماى جوانى شارەکەیە.

لەلاى خۆیەوە مهندس احمد شێخ کنعان سوپاسى بەرپرسى دەستەى کارگێڕى مەکتەبى سیاسى کرد بۆ ئەم پێشوازییە و کورتەیەکی لەسەر ڕەوشى پارێزگاى نەینەوا پێشکەش کرد.

ھەواڵی زیاتر