بەنداوی ئاقووبان…توانای گلدانەوەی (2 ملیۆن 600 هەزار) مەتر سێجا ئاوى هەیە و بە گوژمەی بە گوژمەى (8 ملیار و 960 ملیۆن دینار) تەواو كراوە

بەنداوی ئاقووبان، لە سنووری قەزای شەقڵاوە، بە مەبەستی پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، گەشتیاری، بواری ماسی و ئاودێری سوودی لێ وەردەگیرێ، لایەنێكی دیكەی گرنگی بەنداوەكە، پاراستنی ژینگەیە و ڕێگرییە لە ڕوودانی لافاو زیانگەیاندن بە ناوچەكە.

لە سەر ڕووبەری 400 هەزار مەتر دووجا بەنداوەكە دروستکراوە، بەرزییەكەی 31 مەترە، توانای گلدانەوەی (2 ملیۆن 600 هەزار) مەتر سێجا ئاو ئاوی هەیە و کارەکانی تەواو بووە.

لە سنوورى پارێزگاى هەولێر ژمارەیەک بەنداوی گەورە، مامناوەند و بچووك دروستکراون و بەشێکیان لە پرۆسەی جێبەجێکردندان، لەوانە بەنداوەکانى چەمرگە، ، ئاقووبان و شەوگێڕ تەواو کراون و کۆتاییی ئەمساڵیش هەریەك لە بەنداوەکانی گۆمەسپان و بەستۆڕە کارەکانیان بەکۆتا دێت.

ھەواڵی زیاتر