ڕووبەری بەنداوەکە ملیۆنێك و 318 هەزار مەتردووجایە، بەرزییەکەی 42 مەترە، درێژییەکەی 260 مەترە؛ کارەکانی بە ڕێژەی 100% تەواو کراون.
بەنداوی دێوانە بە مەبەستی پاراستنی ئاوی ژێرزەوی، گەشتیاری، سامانی ماسی کەڵکی لێ وەردەگیرێت.
ئامانج لە دروستکردنی بەنداو و پۆندەکان بریتییە لە پاڵپشتیکردنی جوتیاران، كەمكردنەوەی كاریگەرییەكانی لافاو و ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئاو، ئەمەش بەپێی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی زەوی و ژینگە و ئاو، هەموو ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و بەردەوامیش دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری