سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

ئاسایشی هەولێر دوو کەسی بە تۆمەتی دزینی ژمارەیەك ماتۆڕسکیل دەستگیر کرد

ئەمرۆ شەممە 17/8/2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر راگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و رایگەیاندووە، دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لە چەند تاوانێکی دزینی ماتۆڕسکیل لە چەند گەڕەکێکی ناوشاری هەولێر.

روونی دەكاتەوە، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەست بە ئەنجامدانی بەدواداچون کرا و توانرا ناسنامەی دوو تۆمەتبار بەناوەکانی (م، ف، ع) و(هـ ، هـ ،ل) ئاشکرا بکرێن، دواتر بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیر کران.

دووپات لەوە كراوەتەوە لە لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکان دەرکەوت (١٢) ماتۆڕسکیلی هاوڵاتیانیان دزیوە.