ئاسایشی هەولێر: 750 پارچە كەپسول و 1920 پارپە چای قەدەغەكراو دەستی بەسەردا گیرا

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی 8ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە، كە “لە ئەنجامی بەدواداچوونی تیمەکانمان بەهەماهەنگی لەگەل لیژنەکانی قایمقامیەتیی قەزای ناوەندیی هەولێر بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستمان گرت بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا، کە بڕی 750 پارچە کەپسولی ئەمۆکسلین و بڕی 1920 پارچە چای قەدەغەکراوی تێدابوو، کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی قەدەغەکراوە.”

ئاماژەی بەوەش كردووە، كە “ئەو جۆرە چایە بۆ خۆلاوازکردن بەکارهێندراوە و بەڕێگەی ڕاستەوخۆ و (ئۆنلاین) لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بە نیازبوون بەهاووڵاتیانی بفرۆشن.”

ئاسایشی هەولێر سوپاسی هەماهەنگی و زانیارییەكانی هاووڵاتیان دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كە “هەمیشە هەمانگیی بەڕێوەبەرایەتیەکەمانن لە پێدانی زانیاری.”

ھەواڵی زیاتر