بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر شوێنی كامێرا نوێیەكانی تۆماركردنی سەرپێچی تیژڕۆیی لە شەقامەكانی شاری هەولێر دیاری كران

هاتوچۆی هەولێر لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند: شوفێران ئاگادار دەکەینەوە کەوا لە ڕێکەوتی 14/8/2024 ڕۆژی چوارشەممە کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی جێگیر لهو شەقامانەی کە لە لیستی هاوپێچ ئاماژەی پێکراوە دەکەوێتە کار بەشێوەی تاقیکردنەوە (تێست).

راشیگیاند: كامێراكان لە ڕێکەوتی 23/8/2024 کاتژمێر (12)ی شەو سەرپێچییەکانی تیژڕۆیی تۆمار دەكات لە سیستمی سزادانی هاتوچۆدا.

هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا “لە زۆربەی ئەو شەقامانەی لە لیستەکەدا ئاماژەی پێکراوە، لە پێشووتردا کامێرەی تۆمارکردنی تیژڕۆیی گەڕۆکی هەبووە، بەڵام ئێستا کراوە بە کامێرای جێگیر.

جەختیشی كردەوە كە “بۆ کۆنتڕۆلکردنی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی ڕوودوای هاتوچۆ و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، ئەو شەقامانەی کامێرای لێ نەبووە کامێرای لێ دانراوە.

داواشی لە شوفێران كرد پابەندبن بە خێرایی ڕێگەپێدراو و خۆیان بپارێزن لە تیژڕۆیی.

وێنە: شوێنی دانانی كامیرا جێگرەكانی تۆماركردنی تیژڕۆیی لە شاری هەولێر:-

ھەواڵی زیاتر