بوومەلەرزەیەک سووریای هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5،2 پلە بە پێوەری ڕێختەر شاری حەمای سووریای هەژاند.

بە پێی هەواڵێک کە لە ماڵپەڕی فەڕمی سه‌رۆكایه‌تی به‌رێوه‌بردنی كاره‌سات و دۆخه‌ له‌ناكاوه‌كانی تورکیا (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، کاتژمێر 11:56 خوولەکی شه‌وی ڕابردوو، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5،2 پلە بەپێوەری ڕیختەر لە شاری حەمای سووریا ڕوویداوە.

بوومەلەرزەکە لە شارەکانی عوسمانیە، غازی عەنتاب، شانڵیئورفا، کلیس، ئادیامان و هاتای هەستیپێکراوه‌.

ھەواڵی زیاتر