هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان راگەیەنرا

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق بەفەرمی هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی لەلایەن حكوومەتی فیدڕالییەوە ئاشكرا كرد، جەختیشی كردەوە كە دواكەوتنەكە تەنیا ئەم مانگەیە و بۆ مانگەكانی داهاتوو كێشەی نابێت.

مەسعوود حەیدەر بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق هۆكاری دواخستنی مووچەی فەرانبەرانی هەرێمی كوردستانی بۆ 4 خاڵ گەڕاندەوە كە بریتین لەمانەی خوارەوە:-

1-  بە پێی یاسا و رێنماییەکان، دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونەوە بە خەرجی دەوڵەت دەکات بۆ ھەموو مانگەکانی یەک ھەتا مانگی شەشی 2024 (خەرجی نیو ساڵ) بەوانەی ھەرێمی کوردستانیشەوە.

2-  پێداچوونەوەکە بەردەوامە، وەزارەتی دارایی / فەرمانگەی موازنە ھەوڵی تەواو ئەدەن بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوەکان لە کەمترین ماوەدا و داواکردن لە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

3-  گرینگە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی 8 رەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکات، بە تەواوبوونی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێشوو، لە مانگەکانی داھاتوو مووچەی ھەرێم دواناکەوێت.

4-  وەزارەتی دارایی فیدراڵی ھەموو جوھدێک دەکات بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی کارە ئیدارییەکان تەواو بکات و مووچە بنێرێت.

لە كۆتاییدا مەسعوود حەیدەر بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق جەختی كردەوە، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ھیچ کێشە و گرفتێکی نییە و دەنێردرێت و لە مانگەکانی داھاتووشدا کێشەی نابێت.

ھەواڵی زیاتر