منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ناوەندەکانی خوێندنی حكوومی وەردەگیرێن

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوە منداڵانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌ قوتابخانه‌ و باخچەی منداڵانی حكوومی بخوێنن.

له‌م باره‌یه‌وه‌ دلێر عه‌بدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندیی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن كراوه و‌ 30 قوتابخانه‌ و باخچه‌ی منداڵان ئاماده‌كراوه.

دلێر عه‌بدوڵڵا گوتیشی: ئامانج له‌م بڕیاره‌ش جیاكاری نه‌كردن و تێكه‌ڵابوونی هه‌موو منداڵانه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ژینگه‌ی خوێندندا جیاكاری له‌نێوان قوتابییه‌كی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كی ئاسایی نه‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندیی هه‌ولێر ئاماژەی بەوەشکرد: لەگەڵ ئەوەی ئەو قوتابییانە تێکەڵاو دەکرێن لە پۆلەکانی خوێندن لەگەڵ قوتابییانی ئاسایی، هاوکات مامۆستایانیش ڕاسپێردراون گرنگی زیاتر بەو قوتابییانە بدەن و لە کاتی پێویستدا، ڕوونکردنەوە و ئاسانکاری زیاتر بۆ ئەو قوتابییانە بکەن وەک هاوکارییەک لە بەرەوپێشچوونیان بۆ فێربوون و تێگەیشتن لە وانەکان.

ھەواڵی زیاتر