یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 بە ڕێوڕەسمێک کۆتایی هات

بە سازکردنی ڕێوڕەسمی داخستن، یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024 کۆتایی هات.

ڕێوڕەسمەکە لە یاریگای فەڕەنسا (Stade de France) لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەڕێوەچوو کە توانای لەخۆگرتنی 80 هەزار کەسی هەیە و هەریەک لە سەرکۆماری وڵاتەکە، ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆکی لیژنەی نێودەوڵەتیی ئۆڵۆمپیاد، تۆماس باخ و میوانەکان بەشداریان کرد.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە بە کوژاندنەوەی ئاگری ئۆڵۆمپیادەکە لە باخچەی تویلەریسی مێژوویی دەستیپێکرد لەلایەن مەلەوانی فەڕەنسی، لیۆن مارچاند کە لە میانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی پاریس 2024دا چوار میدالیای زێڕ و یەک میدالیای برونزی بەدەستهێناوە، سرودی نیشتمانی فەڕەنسا خوێندرا.

ئاڵای 204 وڵاتی بەشداری یارییەکان و تیپی ئۆڵۆمپی پەنابەران لەلایەن وەرزشوانانەوە هێنرانە یاریگاکە.
ڕێوڕەسمی داخستنی ئۆڵۆمپیادەکە بە نمایشی یاری ئاگرین کۆتاییهات.

ھەواڵی زیاتر