بڕیاردرا ئەو خۆراكانە دەستنیشان بكرێن كە پێویستە لە حانووتی قوتابخانەكان بفرۆشرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەیەكی هاوبەش بە نوێنەرایەتی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەگشتییەكان بەڕێوەچوو، كە تێیدا سەرجەم ئەو خۆراكانە دەستنیشان كران كە پێویستە لە فرۆشگاكان بفرۆشرێت، هاوكات ئەو خۆراكانەشی كە نابێت بفرۆشرێت دەستنیشان كران.

لە كۆبوونەوەكە بڕیاردرا بە دانانی لیژنەیەكی هاوبەش بۆ بەدواداچوونی فرۆشگاكان و چاودێریكردنیان و چارەسەری كێشە و گرفتەكانیان.

بڕیارەكە لە سەرجەم فرۆشگای قوتابخانەكان (باخچەی ساوایان، بنەڕەتی، ئامادەیی) هەروەها پەیمانگاكانیش جێبەجێ دەكرێت

ھەواڵی زیاتر