پارێزگاری دهۆک و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار گفتوگۆ لەبارەی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان دەکەنەوە لە ڕێگەی جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی زیاتری شاری دهۆک و شارۆچکەکانی.
پێنجشەممە 8ـی ئابی 2024، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار لەگەڵ عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی پارێزگای دهۆک و وەزارەتی شارەوانی، لەو کۆبوونەوەیەدا، تاوتوێی بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان لە ڕێگەی جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریی و پەرەپێدانی زیاتری شاری دهۆک و شارۆچکەکانی کرا بە جێبەجێکردنی پرۆژەی هەمجۆری خزمەتگوزاریی.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری دهۆک بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و باشترکردنی کاروباری فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، گفتوگۆیان لەبارەی چۆنیەتی باشترکردنی کاروبارەکان و نەهێشتنی ڕۆتین و بەزوویی ڕاییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان کرد و جەختیان لەسەر نەهێشتنی ڕۆتین و خێراکردنی بازنەکانی پرۆسەی بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی مامەڵەکان کردەوە.
لە تەوەرێکی دیکەدا هەردوولا پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی نێوان دامودەزگەکانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگەی دهۆکیان بە پێویستزانی بۆ باشتر بەڕێوەردنی کاروبارەکان و زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتییانی سەنتەری شاری دهۆک و دەوروبەری