ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی هەرەسی خاکەوە لە باشووری هیندستان گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 148 کەس


ژمارەی ئەو کەسانەی لە ویلایەتی کەرالا لە باشووری هیندستان بەهۆی بارینی بارانی بەلێزمە و دروستبوونی هەرەسی خاک گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ 148 کەس.

بەپێی هەواڵێکی هیندستان تایمز، بەرپرسانی ویلایەتی کەرالا، باسیان لەو ڕووداوی هەرەسی خاکە کردووە کە دوێنێ لە ناوچەی وایانادی ویلایەتەکە ڕوویداوە.

بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئاکامی هەرەسی خاکدا گیانیان لەدەستداوە بەرزبووەتەوە بۆ 148 کەس و، نزیکەی 600 کارمەند لە سوپای هیند بەشداریان لە کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردندا کردووە.

بەرپرسانی ویلایەتەکە ماتەمینیان ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوە کرد کە کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بۆ دۆزینەوەی سەدان کەسی بێسەروشوێن بەردەوامە و، بەهۆی بارانی وەرزیشەوە دەوامی خوێندن لە ناوچەکە کراوەتە پشوو.

ھەواڵی زیاتر