بەهجەت یەحیا سێ بەرهەمی خۆی بڵاودەکاتەوە

گەرمیان گلی – هه‌‌ولێر

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەھجەت یەحیا، بڕیارە بەمزوانە سێ بەرھەمی نوێی خۆی بەناوەکانی “پرچی سپیت و گوڵ لە گوڵستان و گۆزەکەی خیام” بڵاوبکاتەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەھجەت یەحیا، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بە تۆمارکردنی نوێترین گۆرانییەکانی خۆی کردووە و دەڵێ: لەگەڵ ھونەرمەندی دەستڕەنگین کاک ئارام سەردار لە ڤینۆ ستۆدیۆ لەکاتی ئامادەکردنی بەرھەمە نوێکەمان.
شایەنی باسە کە کۆی کارەھونەریەکان وەکوو کاری موزیک و تۆمارکردن و میکس و ماسترینگ و کلیپکردن لەلایەن بەڕێزیانەوە زۆر بەدڵسۆزانە و بەشێوازێکی ئەکادیمی ئەنجامدراوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ بەھجەت یەحیا، یەکێکە لە گۆرانیبێژە هەرە دیارەکان و چەندین ساڵە خزمەت بە میوزیک و گۆرانی کوردی دەکات و هەواداری تایبەت بەخۆی هەیە.

ھەواڵی زیاتر