ئەمڕۆ سێشەممە 2-7-2024، بەسەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و سەرۆکی لێژنەی باڵای سەرژمێری لە پارێزگاكه و بە ئامادەبوونی هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاوی لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە پرسی سەرژمێری و بەشێک لە بەڕێوەبەرانی گشتیی سەر بە فەرمانگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای سەرژمێری گشتیی لە پارێزگای هەولێر به‌ڕێوه‌چوو.
پارێزگاری هەولێر دەستخۆشی لە ئامادەبووان کرد، کە لە پرۆسەی سەرژمێری ئەزموونی سەرکەوتنیان بەدەستهێناوهو داواشیکرد، ئامادەکاری پێویست بۆ سەرژمێری فیعلی بکەن و تەواوی هەوڵەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەکە بەگەڕ بخەن.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئه‌نجامدانی سه‌رژمێریی گشتی سوودی زۆری بۆ هه‌رێمی كوردستان و شاری هه‌ولێر ده‌بێت. ته‌واوی لایه‌نه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ی (په‌روه‌رده، هاتووچۆ، ته‌ندروستی، ئامار، شاره‌وانی، كشتوكاڵ، رۆشنبیری و هونه‌ر)ـی راسپارد هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ته‌واوی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری گشتیی بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌كه بكه‌ن. گوتیشی: ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ 10 ساڵی داهاتوو، كه پرسه‌كانی بودجه و خزمه‌تگوزاری و ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ژیان له‌خۆ ده‌گرێت. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له‌م پرۆسه‌یه‌دا ئه‌ركێكی نیشتمانییه و داواشی له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه‌كان كرد، هاوكار بن و هاووڵاتییان له گرنگی پرۆسه‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه. پارێزگاری هەولێر جه‌ختیشی كرده‌وه، كه‌وا گه‌لی كوردستان له دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراقه‌وه داوای ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتیی كردووه، بۆیه بڕیاره له 20-11-2024 ئه‌نجام بدرێت.
previous post