هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش کە بكوژی شه‌هیدانی گه‌رمیان بوو لە ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی سوپای عێراقدا كوژرا

ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆریسته‌ داعشه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا چه‌ند پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشێكی له‌ ناوچه‌ی گه‌رمیان و كوڵه‌جۆ شه‌هید كردبوو، ئه‌مڕۆ له‌ زنجیره‌ چیای حه‌مرین كوژرا.

عه‌قید شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كوڵه‌جۆ ڕاگه‌یاند: بكوژی شه‌هیدانی گه‌رمیان كه‌ گه‌وره‌ تیرۆریستێكی داعش بوو، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی سوپای عێراقدا كوژرا.

ڕاشیگه‌یاند: تیرۆریسته‌كه‌ ناوی عه‌بدولغه‌نی ئیبراهیم ڕه‌حیمه و ئه‌مڕۆ له‌ گوندی ئه‌بولغازی له‌ چیای حه‌مرین له‌ پارێزگای دیاله‌ له‌ ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی لیوای 54ی هێزه‌كانی سوپای عێراق كوژراوه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و گه‌وره‌ تیرۆریسته‌ی داعش بەرپرسی شه‌هیدكردنی هەریەك لە ڕائید سمكۆ عەلی بەڕێوەبەری ئاسایشی كوڵەجۆ و ئاسۆی مام جلال مسۆیی بەرپرسی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی گەرمیان و ژمارەیەكی تری پێشمەرگە بووە لە سنووری کوڵەجۆ و گەرمەسێر.

عه‌قید شه‌ماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی كوڵه‌جۆ ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و تیرۆریسته‌ داعشه‌ خه‌ڵگی گوندی تنێره‌ی شاره‌دێی گوڵاڵه‌یه‌.