پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر بەشداریی لە فیستیڤاڵ کرد لە بەغدا

دوای ئەوەی شاندێکی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر، سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، رۆژی ٢٦ی ١٢ی ٢٠٢١ بەشداریی لە فیستیڤاڵی گۆرانی و مۆسیقای کوردی کرد لە شاری بەغدا، کە خانەی رۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی، لەژێر چاودێریی وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق بەڕێوەی برد.
تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر چەندین نمایشی لە تابلۆ و هەڵپەڕکێی کوردەواری، بە جلوبەرگی ئاڵوواڵای کوردی پێشکەش بە ئاوادەبووان کرد و بووە جێی سەرسامییان، لە کۆتایی ئەو چالاکییەدا، بەڕێز (بەدرەدین بابەکر) سەرۆکی شاندی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر لۆگۆ و خەڵاتی فیستیڤاڵەکەی بە نوێنەرایەتیی تیپەکە وەرگرت.
ئەمڕۆ و دوای کۆتاییهاتن بە فیستیڤاڵەکە، شاندی تیپی هونەرە میللییەکانی هەولێر گەڕانەوە هەولێر.