لە چوارچێوەى گرنگیدان بۆ بنیاتنان و دروستکردن و چاککردنەوەى ڕێگاو بانەکان و هەنگاونان بە ئاراستەی گەیاندنى خزمەتگوزاریى پێویست و دەستى ئاوەدانى لە نێوان شار و دەرەوەى شار، لەلایەن تیمەکانى چاککردنەوەو پاراستنی رێگاوبانی ھەولێر، دەستکرا بە چاککردنەوەی چەند شوێنێکی تێکچووی جیاجیا و قیڕتاوکردنی رێگای (شێخ شێروان – عەوێنە).