سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم كۆبوونەوە

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە لاپەڕەی فەرمیی خۆیدا لە فەیسبووك دوای دیداری بەرێزیان و کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم  بەمجۆرە ئاماژەی بە ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەدا:

ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز ستیڤن هیچن باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا کە بەڕێز جەیمس گۆڵدمان کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێم ئامادەی بوو، بیرو ڕامان لەبارەی هەوڵەکانی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرد و سەردانی حەفتەی ڕابردوومان بۆ بەغدا و کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکان بە هەنگاوێکی گرنگ دانرا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ، بە تایبەتی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و کارنامەی حکومەتی فیدراڵ .
هەروەها گفتوگۆمان لەبارەی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو لە ڕێگەی هێلی ئاسنینی عێراقەوە بە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا کرد و جەختمان لە پێویستی بەشداربوون و تێپەڕینی بە هەرێمی کوردستان و سوودمەندبوونی هەموو پێکهاتە و ناوچەکانی عێراق لەم پڕۆژە ستراتیژییەدا کردەوە.
تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانمان، پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بوو لە کاتێکی گونجاوی ئەمساڵدا.
هاوڕابووین لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی هەموو کێشە و گرفت و ئاستەنگەکانی بەردەم هەڵبژاردن و بەشداربوونی هەموو لایەنەکان و پاراستنی مافی پێکهاتەکان.

ھەواڵی زیاتر