تا تەمەنی سێ ساڵی نازانرێت منداڵ ئۆتیزمی هەیە

مەزهەر كەریم – سلێمانی

كتۆر دانیاڵ سەعدی پسۆڕی نەخۆشیە دەروونییەكان و ئۆتیزم لەم گفتوگۆیەدا بۆ “هەولێر” دەڵێت” ئۆتیزم چەند هۆكارێكی هەیە بۆماوەیی هۆكاره سەرەكیەكه یه تی. لەتەمەنی سێ ساڵیدا منداڵ هەستی پێدەكرێت ئۆتیزمی هەیە و دەشلێت” تائێستا چارەسەرێكی ڕوون بۆ ئۆتیزم نەدۆزراوەتەوە تەنها ڕێنمایی ژنان دووگیان باشترین چارەسەری پێشوەختەیە.

  • حاڵەتیكە تایبەتە بەتەمەنی منداڵی. بەگشتی بریتیە لەتێكچوونی ئالۆزی گەشە كە لەسێ ساڵی تەمەنی منداڵیدا ڕوودەدات لەئەنجامی فرمانەكانی مێشك و دەماره وه رووده دات.
  • هۆكاری نەخۆشیەكە چیە؟
  • ناتوانین بڵێن یەك هۆكار هەیە بۆ تووشبوونی ئۆتیزم وەك چۆن نەخۆشیە دەروونییەكان ژمارەیەك هۆكاریان هەیە كە ئەبێتە هۆی پەیدابوونی نەخۆشیەكە، بەڵام بۆ ماوەیی یەكێكە لەهۆكارەكان و هه روه ها هەوكردنی دایك یان كۆرپەلە بەهەندێك ڤایرۆسی وەك سورێژەی ئەڵمانی و هەوكردنە ڤایرۆسیەكانی مێشك و دەمار.
  • كەی نەخۆشی ئۆتیزم دەردەكەوێت؟
  • دایكی زیرەك و وریا زۆر زوو هەست بەوە دەكات یان یەكێك لەئەندامەكانی خێزانەكەی هەست بەجووڵەی منداڵەكە دەكات كە جیاوازە لە هەڵسوكەوتی منداڵی ئاسایی بەتایبەت ئەگەر خێزانەكە منداڵی دیكەیان هەبێت هەست دەكرێت گەشەی كەمە كە شیری دایكی دەخوات و سەیری دایكی ناكات كە دەگریه ت و زۆر دره نگیش ژیر دەبێتەوە و داوای شت ناكات.
  • ژنان لەكاتی دووگیانیدا دەتوانن بزانن منداڵەكەیان ئۆتیزمی هەیە یان نا؟
  • هەتائێستا هیچ توێژنەوەیەكی وەها لەبەردەستدا نیە شتێكی وەهامان بەرچاو نەكەوتووە كە دایكێكی دووگیان لەكاتی دووگیاندا پشكنینی بۆ كرابێت، چوونكە هەتا تەمەنی دوو ساڵ و نیو بۆ سێ ساڵ بزانرێت ئەو منداڵە ئۆتیزمی هەیە یانا نا.
  • دەتوانین رێگری لەنەخۆشیەكە بكەین؟
  • هۆمەڵێك هۆكار و شتمان هەیە بۆ ئەمە بەنموونە دایكەكان لەكاتی دووگیانی نابێت لەخۆیانەوە بەبێ ڕێنمایی پزیشك دەرمان بخۆن و بەكاریبهێنن. هەروەها دەبێت خۆیان لەنەخۆشیە ڤایرۆسیەكان بپارێزن.
  • چارەسەری ئۆتیزم چیە؟
  • بەپێی توێژینەوەكان سەلماندویانە باشترین چارەسەر دەستێوەردانی پێشوەختە لە پێش تەمەنی سێ ساڵی منداڵەكەوە دەبێت كۆمەڵێك چارەسەر هەن بۆ تووشبووانی ئۆتیزم، كە زۆربەیان پەیوەستن بە چارەسەری رەفتار و گەشەی منداڵان تاكوو ئێستا دەرمانێكی تایبەت بۆ نەخۆشییەكە نەدۆزراوەتەوە.
  • ڕاهێنانی منداڵ تاچەند گرنگە؟
  • هەندێكجار منداڵان راهێنانیانی تایبەتیان پێدەكرێت، تاكوو بتوانن خۆیان خواردن بخۆن و خۆیان پاكبكەنەوە، هەروەها فێری گفتوگۆكردن و چالاكی جەستەیی دەكرێن، هەروەك لە زۆر وڵات قوتابخانە و فێرگەی تایبەت هەن بۆ خوێندنی منداڵانی ئۆتیزم كە پێویستە لەلایەن ڕاهێنەران و شارەزایانی ئەو بوارەوە چاودێری بكرێن و چارەسەرەكان لای ئەوان بكرێت.
ھەواڵی زیاتر