دژەتیرۆی كوردستان راگەیەنراوێك بڵاو دەكاتەوە

 

دژەتیرۆری كوردستان لە راگەیەنراوێكدا ئاماری كردەوە تیرۆریستییەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی لەماوەی تەنیا مانگێكدا لە پارێزگاكانی عێراق بڵاو كردەوە.

دژەتیرۆری كوردستان رایگەیاند: لە مانگی ئایاری ساڵى 2024، ڕێكخراوى تيرۆريستیی داعش له‌ چه‌ند پارێزگايه‌كى عێراقدا 8 كرده‌وه‌ى تيرۆريستیی ئه‌نجام داوه.

دژەتیرۆری كوردستان ئاماری 8 كردەوە تیرۆریستییەكەی داعشی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-

یەکەم: پارێزگاى کەرکووک، 1 كرده‌وه‌ى تيرۆريستی:

1 هێرشی چەکداری

قوربانييه‌كان، 3 کەس

3  بریندار

دووەم: پارێزگای سەلاحەدین، 2 كرده‌وه‌ى تيرۆريستی:

2  هێرشی چەکداری

1  بۆمبی چێندراو

قوربانييه‌كان: 15 کەس

7  کوژراو

8  بریندار

سێیەم: پارێزگای ئەنبار، 2 كرده‌وه‌ى تيرۆريستی:

1  بۆمبی چێندراو

1  هێرشی چەکداری

قوربانييه‌كان: 6 کەس

1  کوژراو

5  بریندار

چوارەم: پارێزگای دیالە، 2 كرده‌وه‌ى تيرۆريستی:

1  بۆمبی چێندراو

1  دەستڕێژی گولـلە

قوربانييه‌كان: 3 کەس

1  کوژراو

2  بریندار

پێنجەم: پارێزگای نەینەوا، 1 كرده‌وه‌ى تيرۆريستی:

1  ڕفاندن

قوربانییەکان: 1 کەس

1  ڕفێندراو