وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکانی ڕادەستی تیمی (هەژماری من) کرد.
لهو ڕاگهیاندراوێكدا وهزارهتی دارایی بڵاوی كردهوه كه ڕۆژی سێشەممە ٤ـی حوزەیرانی ٢٠٢٤، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی (هەژماری من)، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) دهستی كرد بە ڕادەستکردنی یەکەمین کۆمەڵەی کارتە بانکییەکان بە تیمی هەژماری من، کە پێکهاتبوو لە کارتی بانکی (٣٦٨) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ئهوهش خراوهته ڕوو، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی وەرگرتنی کارتە چاپکراوەکانی دیکەی بانکەکەیە بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەوا بانکی ناوبراویان هەڵبژاردبوو لە چوارچێوەی پڕۆژەی هەژماری من و لە ماوەی هەفتەکانی رابردوو زانیارییەکانیان بۆ بانکی ناوبراو نێردرابوو، تاکو بە زووترین کات بتوانێت کارتەکان ڕادەستی فەرمانبەرانی خوازیار بکات.
هاوكات له ڕاگهیاندراوهكهی وهزارهتی دارایی، ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، هەر بەم بۆنەیەشەوە، هیوادارین سەرجەم مووچەخۆران بەردەوام بن لە تۆمارکردنی خۆیان لە پرۆسەی بە بانکیکردن لەڕێگەی هەڵبژاردنی یەکێک لەو حەوت بانکانەی کە ئێستا لە پڕۆژەی هەژماری من ـدا بەردەستن