سێشەممە, تشرینی دووه‌م 26, 2024

لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسوڵی ئێران كرا

ئەمڕۆ سێشەممە لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئێران كرا و چەند بابەتێك تاوتوێ كران لەوانە پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا و دوایین زانیارییەكان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە.

فه‌وزى هه‌ريرى سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان پێشوازی لە نه‌سروڵڵا ڕه‌شنوودى كونسولى گشتيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد و لە كۆبوونەوەیەكیشدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌، هه‌روه‌ها باسيان له‌ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش كرد