کشتوکاڵی هەولێر ئاگادارییەک بۆ جووتیاران بڵاودەکاتەوە

ڕۆژی سێشەممە (4ـی حوزەیرانی 2024) بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری جووتیارانی کردووەتەوە: “لەمەودوا ڕۆژانە سەرەڕای دەوامی ئاسایی بەیانیان، هۆبەی چاودێریی کشتوکاڵیی عەلوەی هەولێر، ئێوارانیش لە کاتژمێر 4 بۆ 6، دەوامی ئاسایی دەکەن”.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێردا ئاماژە بەوەش کراوە: هۆبەی چاودێریی کشتوکاڵیی عەلوەی هەولێر، ئێوارانیش بەردەوام دەبێت لە پێدانی پشتگیری بە جووتیاران بۆ ئەوەی لە بازگەکانی حکوومەتی عێراق ڕێگرییان لێ نەکرێت

ھەواڵی زیاتر