دواهەمین کاروانی حاجییانی هه‌رێمی كوردستان بۆ سعوودیە بەڕێده‌كه‌ون

بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 9 دوا کاروانی حاجیانی کوردستان لە ڕێگەی هەردوو فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی بەرەو سعودیه‌ به‌ڕێكه‌وتن.

کاروان ستوونی، گوتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تائێستا 4340 حاجی کوردستان گەیشتوونەتە خاکی سعوودیە و ئه‌مڕۆش دوا کاروانی حاجیان کە ژمارەیان345 حاجییە ده‌گه‌نه‌ سعوودیه‌.

 ئەوەش خرایەڕوو کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نزیکەوە و بە گرنگییەوە چاودێری پرۆسەی حەج دەکات و هەموو هەوڵێک دەدرێت کە بەشێوەیەکی باش خزمەتی حاجیان بکرێت. گوتەبێژی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ئاشکراشیکرد، ڕەوشی تەندروستی حاجیان زۆر باشە و هەموویان سەلامەتن و ڕۆژانە تیمی تەندروستی کە ژمارەیان بیست و یه‌ك پزیشک و کارمەندی تەندروستییە چاودێری تەندروستی حاجیان دەکەن و تاوەکوو ئێستا هیچ حاجییەکی کوردستان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سعوودیە نەکراوە و هەموویان سەلامەتن.

ھەواڵی زیاتر