کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و هادی عامری دەستی پێ کرد

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و هادی عامری لە بەغدا دەستی پێ کرد. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی هادی عامری، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدری لە بەغدا کرد و تاوەکوو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، کۆبوونەوەی نێوانیان بەردەوامە. 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێش ئەوەی لەگەڵ عامری کۆببێتەوە، هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30-05-2024، لە بەغدا، لەگەڵ هەر یەکە لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کۆبووەوە. 

ھەواڵی زیاتر