چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

وەزارەتی نەوت راگەیەندراوێك لەبارەی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بڵاو دەكاتەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی نەوتی عێراقی فیدراڵ لە راگەیەندراوێكدا لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بەپێی ڕێککەوتن و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، داوای كۆبوونەوەی بەپەلەی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق داوای لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان دەکات بەپەلە لە بەغدا لەگەڵیاندا کۆببنەوە.

وەزارەتەکە جەختی لەوە کردووەتەوە، کۆبوونەوەکە بە ئامانجی گفتوگۆکردنە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت، ئاماژەی بەوەش داوە كە هەناردەکردنەوەی نەوت بەپێی ڕێککەوتن و لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە كە هەناردەکردنەوەی نەوت بە بڕی چەسپێندراو بە یاسای بودجە دەبێت