پلاسخارت بۆ خانمانی كوردستان:”بەرەوپێشبردنی تواناكردنی ئافرەتان پێویستی بە كاری زیاترە”

ئاریان دەرگەڵەیی – هه‌ولێر

جێنین هێنیس پلاسخارتی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ عێراق و بەرپرسی یونامی، لەگەڵ ئاجای مادیوالێ، نوێنەری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئافرەتان، لەگەڵ نوێنەرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و ئەندامانی “كۆمەڵەی ڕاوێژكاریی ئافرەتان” لە عێراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە كۆبوویەوە. كۆبوونەوەكە دەرفەتێك بوو بۆ ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بەو هەوڵانەی كە ئێستا بۆ بەرەوپێشبردنی مافەكانی ئافرەتان لە ئارادان و لەگەڵ ئاوڕدانەوەش لە ئاڵنگارییەكانی ئەو هەوڵانە.

بە پێی راگەیه نراوێكی نەتەوە یەكگرتووەكان كە كۆپیەكی بۆ (هەولێر) هاتووە كە ئاماژەیان بەوە داوە كە بەشداربووان باسیان لە ڕۆڵێ گرینگی كۆمەڵگەی مەدەنی كرد لە بەرەوپێشبردنی توانادار كردنی ئافرەتان و لەگەڵ باسكردنی پێویستییەكانی گەشەپێدانی یاسا بنەڕەتییەكانی پاراستنی مافەكانی ئافرەتانیش لە عێراقدا وەك یاسای دژە تووندوتیژیی خێزانی و گرینگیی بەشداریی تەواوی ئافرەتان لە پرۆسەی بڕیارداندا. ئەوان هەروەها جەختیان لەسەر ئەو ئاڵنگارییانەش كردەوە كە رووبەڕووی توێژێكی تایبەت لە ئافرەتان دەبنەوە بەگرتنەخۆی ژن و كچە خاوەن پێداویستییە تایبەتییەكان و ئافرەتانی كەمینە نەتەوەكانیشەوە.
وێڕای جەختكردنەوەشی لەسەر ئەوەی كە هەر یاسایەكی هەڵپەسێردراو پێویستە پاراستنی مافی ئافرەتان و كچان وەك ئامانجی بنەڕەتی لەخۆ بگرێت.
خاتو پلاسخارت لە كۆبوونەوەكەدا وتی “لەڕاستیدا چەندین نیگەرانیی راستەقینە هەن نەك هەر لەلایەن ئافرەتان خۆیانەوە بەڵكوو لە لایەن هەموو ئەوانەشەوە كە خوازیاری گەشەپێدانی كۆمەڵگایەكی ئاسوودە و دادپەروەرن. بەو پێیەی كە من خەریكە عێراق جێ دەهێڵم، دەسخۆشی لە هەوڵەكانی ئافرەتان و پیاوانی عێراق دەكەم لە داكۆكیكردنیان لەو یاسایەی كە پشتگیری لە ئافرەتان و كچان دەكات. هەروەها، هەر یاسایەكیش كە پەیوەندی بە منداڵانەوە هەبێت پێویستە بەرژەوەندییان لەبەرچاو بگرێت.”
ئەو هەروەها وتیشی”هەر وەك پێشتر ئاماژەم پێدا، زۆرێك لە ئافرەتان ناتوانن بەشداری گفتوگۆیەكان بكەن و هەتتا هەندێ لەوانەش كە بەشداریشن تا ئێستا لە پرۆسەی بڕیارداندا بێبەشن. توانادار كردنی ئافرەتان پێویستە بگاتە پشت ئاستی بەڕەمزیبوونەوە”.
ئەو لە كۆتاییدا وتی “بەڵێ، پێویستبوون بۆ كۆمەڵگایەكی مەدەنی و بەتوانا زیاتر لە هەموو كاتێك پێویستە”.
لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا، خاتو پلاسخارت ئاماژەی بەوە كرد كە نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق درێژە بە هاوكارییەكانی خۆی دەدات بۆ حكوومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان و كۆمەڵگەی مەدەنی بۆ دابینكردنی پێشڤەچوون لە داننانی تەواو بە پابەندییەكانی عێراق لە پاراستن و تواناداركردنی ئافرەتان و كچان لەسەرتاسەری وڵاتدا بەگوێرەی “ئامانجەكانی گەشەپێدانی درێژخایەن” دایه..

ھەواڵی زیاتر