ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2024.5.22، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە پەراوێزی (44)ەمین كۆنگره‌ی نێودەوڵەتی وڵاتانی فڕانكۆفۆنی، له شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا، چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی شارەوانی و قائیمقامانی ئەو وڵاتانە ئەنجامدا.
لە دیدار و کۆبوونەوەکاندا، وێڕای جەحتکردنەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بە هێزکردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی فڕانکۆفۆنی، گفتوگۆ لە بارەی پرسه‌كانی گه‌شتوگوزار و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و پێشكه‌وتنی شاره‌كان کرا و تەئکیدی لە گرنگیدان بە پارێزگاریکردن لە ژینگە و کاریگەرییەکانی گۆڕانکارییەکانی کەش و هەوا کرایەوە.
جێگەی باسە، ساڵانە کۆنگرەی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی پارێزگار و سەرۆکانی شارەوانیەکانی فەرەنسی زمان (فڕانکۆفۆنی) لە یەکێک لە وڵاتانی ئەندام لە دامەزراوەکە بەڕێوەدەچێت، بۆ ئەمساڵیش لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسرا، بەبەشداری (500) پارێزگار و سه‌رۆكی شاره‌وانی و قایمقام له (50) وڵاتی جیاوازی جیهان لەژێر ناونیشانی (هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی و ده‌سه‌ڵاته خۆجێییه‌كان، نێوه‌ندێك بۆ داهێنان) ڕێکخراوە و پارێزگاری هەولێریش وه‌ك ئه‌ندامی كۆنگره بانگهێشتی كۆنگره‌كه كراوه، وابڕیاریشە کۆنگرەکە تاكو 24ـی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام بێت.