رۆژنامەی ھەولێر

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پارکی ڕەشکین دروست دەکرێت

لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە گوژمەی 15 ملیار دینار پارکی ڕەشکین لە شاری هەولێر دروست دەکرێت.

لەسەر ئەرک و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر بودجەی تایبەتی نووسینگەکەی، بە گوژمەی 15 ملیار دینار لەسەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا و بە چاودێری و سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، پارکی ڕەشکین لە شاری هەولێر دروست دەکرێت.

هاوکات بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، لێژنەیەک لەلایەن وەزیری شارەوانی ڕاسپێدراوە بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی دروستکردنی پارکەکە، پڕۆژەکە لەم بەشانەی خوارەوە پێک دێت:

1- پەرژينى پڕۆژەكە بە درێژایی هەزار و 600 مەتر.

2-دروستكردنى گەراجى ئۆتۆمبێل .

3-دروستكردنى دوو كافترياى مۆدێرن.

4- دروستكردنى ڕێڕەوی ڕاکردن و پايسكلسواری.

5- دروستكردنى دوو عەمبارى ئاو بە قەبارەی 300 مەتر سێجا.

6- لێدانی بيرى ئاو بەقووڵی 500 مەتر.

7- كارى سيستمى كارەبا و سيستەمى ڕووناککەرەوەی پڕۆژەکە.

٨- سەوزایی و چاندنی هەزار دار و چيمەنى هەميشە سەوز و دەیان هەزار گوڵ.

؛
؛
ک