به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی ئێران، هێلیكۆپته‌ری ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته تووشی رووداوێك بووه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هێلیكۆپته‌ره‌كه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی توانیوویه‌تی به سه‌ختی بنیشێته‌وه.
روونیشكراوه‌ته‌وه، رووداوه‌كه به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه بووه.
له‌مباره‌یه‌وه میدیاکانی رووسیا بڵاویانکردەوە، هێلیكۆپته‌رێك کە ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی تێدابوو، لە ناو خاکی وڵاتەکەی کەوتووەتەخوارەوە.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، تائێستا هیچ زانیارییەک نییە کە ئایا زیانی گیانی هەیە یاخوود نا.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، تیمه‌كان به رێگه‌وه‌ن، تاكو بگه‌ن به شوێنی رووداوه‌كه.
سه‌رچاوه ئێرانییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك به هێلیكۆپته‌ره‌كه نه‌ماوه و ته‌له‌فۆنی گشت سه‌رنشینان داخراوه.