ئەگەرهاتباو زەوی…
ئا – محمد لادێ – ههولێر
ئەگەرهاتباو زەوی قەبارەی بچووکتر با لە قەبارەکەی ئێستای، وەکو هەسارەی عەتارد، هێزی کێشکردنەکەی کەم دەبۆوە و وەکو مانگ لە بۆشایی ئاسمان بەرەڵا دەبوو بێ ئاو و بێ هەوا.
- ئەگەر زەوی قەبارەکەی لە ئێستا گەورەتر با بۆ نموونە وەکو هەسارەی مشتەری، هێزی کێشکردنی زیادی دەکرد و خێرایی جووڵەی زیادی دەکرد، هاوکات مرۆڤیش کێشی زیادی دەکرد لەچاو کێشی ئێستای، بەمەش جەستەمان قورس دەبوو لەسەرمان.
- ئەگەر زەوی بە خێراییەکی کەمتر لە دەوری خۆی سورابایەوە ماوەی رۆژ دەبووە ١٤ کاتژمێر و شەویش دەبووە ١٤ کاتژمێر، ئەمەش دەبووە هۆی گۆڕانی کەش و هەوا لە گەرمییەکی سوتێنەر بۆ ساردیەکی بەستێنەر.
- ئەگەر زەوی نزیکتر با لە خۆر، وەکو هەسارەی زوهرە، زەوی ئەوەندە گەرم دەبوو بەرد و ئاسن دەتاوایەوە. بە پێچەوانەوە ئەگەر نزیکتر با ئەوەندە سارد دەبوو بۆ ژیان نەدەگونجا.
- ئەگەر زەوی بە گۆشەی زیاتر یان کەمتر لە ٣٣ پلە بسورابایەوە، وەرزەکانی دروست نەدەکرد، ئەڵبەتە عەرزی کشتوکاڵی و نیشتەجێبوون دروست نەدەبوو.
- ئەگەر زەریاکان قووڵتر بان، ئاو بەشێکی زۆر لە دووانەئۆکسیدیان هەڵدەمژی و بەشی رووەکەکانی سەر زەویان نەدەکرد.
- ئەگەر بەرگی زەوی چڕی کەمتر با نەیزەکەکان دەیانسووتاندین و تەنە ئاسمانیەکان بەر زەوی دەکەوتن. بێگومان ئەگەر رێژەی ئۆکسجینیش زیاتر با، ئاگر زۆر بە ئاسانی تەشەنەی دەکرد و گوژاندنەوەی ئەستەم دەبوو.
- ئەگەر توێکڵی زەوی ئەستوورتر با، ئۆکسجینی زیادی هەڵدەمژی و ئۆکسجینی پێویست بۆ مرۆڤ نەدەبوو.