فازڵ میرانی؛ئیسلامی سیاسی دەبێت دەعوەیی بێت و نابێت داوای حکوومەت و پەرلەمان و وەزارەت بکات

بەئامادەبوونی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتیمان و، ھەڤاڵان مەحمود محەمەد، زەعیم عەلی، جەعفەر ئیمینکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و، ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتیمان و، بەرپرس و کادیرانی ئۆرگانەکان و کەسایەتی و رۆشنبیر و راگەیاندنکاران، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ مەراسیمی ناساندن و دابەشکردنی کتێبی (مقالات في الإسلام السیاسي)ـی نووسەر و توێژەر دکتۆر عەرەفات کەرەم ستونی، لەلایەن دەزگاکەمانەوە بەڕێوەچوو.

دوێنێ، کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ لە هۆڵی ڕاگەیاندن – بارەگای دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئامادەبوونی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و مەحمود محەمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و ئامادەبووانی ئەندامانی سەرکردایەتی پارتی و بەشێک لە نووسەر و ڕۆشنبیران، مەراسیمی ناساندن و پێشکەشکردنی کتێبی (مقالات في الإسلام السياسي) لە نووسینی توێژەر و نووسەر د.عەرەفات کەرەم ستوونی، بەڕیوەچوو.
فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، لە مەراسیمەکەدا وتەیەکی پێشکەشکرد و لە سەرەتای وتەکانیدا، باسی لە کڕۆک و ناوەڕۆکی ئەرکان و مەبادیئەکانی ئایینی ئیسلام کرد و ئەوەی خستەڕوو لێکۆڵینەوە لە بابەتەی ئیسلامی سیاسی هەموو کەسێک ناتوانێت بە کاری هەڵسێت و چوونە دەرەوە لەو بابەتە ئەستەمە و تیشکی خستە سەر وردبوونەوە و زانستی بوونی توێژینەوەکەی نووسەر لە کتێبەکەیدا.
فازڵ میرانی، لە وتەکانیدا ئاماژەی بەوەدا، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهۆی بە سیاسی بوونی ئیسلامەوە نەتوانراوە ئایینی ئیسلام وەکو خۆی پیادە بکرێت و نموونەی بە توێژینەوەیەک هێنایەوە کە نووسەر ئاماژە بەوە دەکات لە ئەورووپادا موسڵمانی بینیووە، بەڵام ئیسلامی نەبینیووە، کە چی لە ڕۆژهەڵات ئیسلامی بینیووە و موسڵمانی نەبینووە. وە دواتر چەندین بەڵگەی لە ئایەت و فەرموودەکانی پەیامبەری ئیسلام بۆ ئامادەبووان خستەڕوو کە تیایدا ئەوەی دەسەلماند، ئیسلامی سیاسی غەدر لە موسڵمانان دەکەن و بەوە لێکی دایەوە ئیسلامی سیاسی لە خزمەتی جوزئێکی دیاریکراو کار دەکات و بۆ بەرژەوەندی فیئەتێکی دیاری کراو لە نێو حزبەکەی خۆی کار دەکات، کە ئەمەی بە بەشێک لە ئامانجی توێژینەوەکەی د.عەرەفات لە قەڵەمدا.
میرانی گوتی؛ ئیسلامی سیاسی ئەگەر بۆ مەبادئی ئیسلام خەبات بکات و لە پێناوی ئیسلامدا بێت، دەبێتە حزبی دەعوەیی و نابێتە حزبی هەڵبژاردن و داوای حکوومەت و پەرلەمان و وەزارەت ناکات و زیاتر بەرەو عیبادەت دەچن، ئەگەر لە پێناو ئیسلامدا بێت و بەوشێوەیە لە چوارچێوەی دەعوەیی دەرناچن. وە باسی لەوەکرد، ئەمە لە نێو یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان ببووە جێگای نیقاش و دوو ئاراستەی لە نێویاندا دروست کردبوو، بەشێکیان دەیانویست دەعوەیی بن و بەشێکیان دەیانویست سیاسی بن.
فازڵ میرانی لەوبارەیەوە تیشکی خستە سەر ناوخۆی کوردستان و، گوتی؛ چونکە ئێمە لە کوردستان دووجار چەوساوەبووینە، یەکێکیان قەومی و یەکێکیان ڕۆژێک لە ڕۆژان مەزهەبی ئێستاش ئەو هەورە لەسەر سەرمانە و کوردەکان ٢ جار تووشی ئەمە بوون، جارێک کوردە فەیلییەکان هەم کورد بوون و هەم شیعە بوون و لەسەر دەستی حوکمڕانی سووننە لە عێراقدا دەچەوسانەوە، ئێستاش کوردە سوننەکان هەم کوردن و هەم سوننەن و لەژێر حوکمڕانی شیعەن و بە ئامانج کراون. باسی لەوەش کرد لەوانەیە لەسەر ئەم نموونەیە توشی ڕەخنەش بم، بەڵام تێگەیشتنی ئێمە بۆ ئیسلام، دەبێت جیاوازی بکەین لە نێوان ئیسلام و ئسیلامی سیاسی، ئەوانەی پەیڕەوی ئیسلامی سیاسی دەکەن، نەک ئیسلامیان بەرز ڕانەگرتووە، بەڵکو ئیسلامیان ناشرین کردووە. وە خەڵکیان توشی هەڵوێستێکی سلبی کردووە بەرامبەر بە ئیسلام، ئینجا ئەگەر حاکم بووبێت ئەو پەیڕەوکارە یان موجتەهیدی مەزهەبێک بووبێت یانیش ئیمامێک بووبێت.
میارنی زیاتر لەوبارەیەوە دوا و، باسی لەوەکرد، ئیسلامی ئیجابی، ئیسلامی پێکەوژیان و ئاشتی و مەسائیلی خێرن، ئەما ئیسلامیە سیاسیەکان بەهەمهێنەری توندەڕوین و باسی لەوەکرد سەرهەڵدانی تیرۆر و توندوتیژی هۆکارەکەی خیلافی ئایینی ئیسلامە، ئیتر لە ژێر ناوی هەر گرووپ و حزبێک بێت. وە باسی لەوەکرد زۆرداری ئایینی و بەزۆر سەپاندنی ئایین، لە ئیسلامدا نییە و، ئەوەی دەکرێت ئیسلامی ڕاستەقینە نییە. نموونەی بە ڕێزگرتنی پەیامبەری ئیسلام هێناوە بەرامبەر جوولەکەکان و جیاوازی نەکردووە لە نێوان ئینسانەکاندا.
لە کۆتایی قسەکانیدا، جارێکی دیکە فازڵ میرانی، جەختی لەوەکردەوە، بۆ قسەکردن لەبارەی ئیسلامی سیاسیەوە کە ناوەڕۆکی کتێبەکەی د.عەرەفات کەرەم ستوونی یە لەژێر ناونیشانی (مقالات في الإسلام السياسي)، پێویستە مرۆڤ خەلفیە و باکگراوندێکی دەوڵەمەندی هەبێت و زانیاری باشی هەبێت ئەگەر نا دەکەوێتە هەڵە و لەوانەیە بە سەلامەتی لێی دەرنەچێت وە جارێکی دیکە جەختی لە پیرۆزی ئایینەکان کردەوە و باسی لەوەکرد ئایینەکان هەموویان پیرۆزن و، خوادای گەورە وایکردووە هەموومان موسڵمان نەبین هەموومان مەسیحی نەبین هەموومان یەک ڕەنگ نەبین یەک ڕەگەز نەبین و، وە پێکەوە بژین و ئەوەشی خستەڕوو لای خودا مرۆڤ خۆشەویستترین مەخلوقە و دنیا لەپێناویدا دروستکراوە و بە جوانترین شێوەش دروست کراوە.

ھەواڵی زیاتر