سهرۆك مهسعود بارزانی پهیامێكی بۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانی بڵاوكردهوه.
له بهشێكی پهیامهكهی سهرۆك بارزانییدا هاتووه، لەیلا قاسم نموونەی باڵای ئافرەتی كوردە كە مێژووی بۆ خۆی و گەلەكەی دروست كرد. ئەو شەهیدبوونی وەك شانازییەك قبووڵ كرد بەڵام سەری بۆ جەللاد و دوژمن شۆڕ نەكرد. لەیلا قاسم و هاوڕێكانی بۆ هەموومان وانە و سەرمەشقن كە وەفاداری بۆ وڵات و بیروباوەڕ و مەرگی سەربەرزانە، زۆر پڕبەهاترە لە ژیانی بندەستی.
دهقی پهیامی سهرۆك بارزانی:
پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ ساڵیادی لەسێدارەدانی لەیلا قاسم و هاوڕێكانی
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
لەیلا قاسم نموونەی باڵای ئافرەتی كوردە كە مێژووی بۆ خۆی و گەلەكەی دروست كرد. ئەو شەهیدبوونی وەك شانازییەك قبووڵ كرد بەڵام سەری بۆ جەللاد و دوژمن شۆڕ نەكرد. لەیلا قاسم و هاوڕێكانی بۆ هەموومان وانە و سەرمەشقن كە وەفاداری بۆ وڵات و بیروباوەڕ و مەرگی سەربەرزانە، زۆر پڕبەهاترە لە ژیانی بندەستی.
لە پەنجایەمین ساڵیادی لەسێدارەدان و شەهیدكردنی لەیلا قاسم و نەریمان فوئاد مەستی و حەسەن حەمە ڕەشید و ئازاد سلێمان میران و جەواد هەمەوەندی سڵاو بۆ گیانی پاكیان و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.
مسعود بارزانی
12ی ئایاری 2024