په‌رله‌مان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای چەك لە هەرێمی كوردستان ده‌كات

ئەمڕۆ چوار شەممە پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ 2 پرۆژە یاسا دەکات و بەدواداچوونی راپۆرتی لیژنەی (شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار)، سەبارەت بە هۆكاری لافاوەكەی شاری هەولێر دەخاتەڕوو.

ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٣)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١٠:٣٠)ی به‌یانیی ڕۆژی چوارشەممە ڕِێكه‌وتی ٢٠٢١/١٢/٢٢، به‌م شێوه‌یه‌ بێت:
یەكەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕِۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ – پڕۆژەیاسای (چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ – پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان-عێڕاق).
دووەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی ڕاپۆرتی لێژنەی (شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار)، سەبارەت بەهۆكاری لافاوەكەی شاری هەولێر و ڕێگەچارەسەرییەكان بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو دیاردەیە.

ھەواڵی زیاتر