بەكر كەریم حەسەن
(ئلیا نورڕۆزفلت) سەركردەی سیاسی و یەكەم خاتوونی ئەمریكی دەڵێ” عەقلە گەورەكان باسی بیرۆكەكان دەكەن و عەقلە مامناوەندییەكان باسی ڕووداوەكان دەكەن و عەقلە بچووكەكانیش باسی كەسەكان دەكەن”.
مرۆڤ لە قۆناغەكانی ژیانیدا پێویستە جۆرەها بیركردنەوە و هەوڵدان و ئیش كردن و خۆزگە و خەونی هەبێت و كاریان بۆ بكات، پلان و بەرنامەی تایبەت و دیاری كراوی هەبێت بۆ هەر قۆناغێك لە قۆناغەكانی ژیاندا و ببێتە كەسێكی سەركەوتوو و سوودبەخش بۆ خودی خۆی و خێزان و ئازیزان و كۆمەڵگە و نیشتمان، كەسێك نەبێت تەنها بیر بكاتەوە و خۆزگە بخوازێ، پێویستە هەستێتە سەرپێ و هەوڵ بدات و خەون و ئاواتەكانی بەدی بهێنێت و سوود لە ئەزموونی كەسانی تری سەركەوتوو و ناسەركەوتوو وەربگرێ و ئەوپەری متمانە و باوەڕی بە خودای گەورە هەبێت و دواتریش بڕوا و متمانەی بەخۆی هەبێت و لەوە تێ بگات هەموو كارو بەرنامەیەك سەرەتا بە نیەت و خواست و مەبەستێكی پاك هەوڵی بۆ بدەیت و بەردەوام و مكوڕ بێت لە سەر هەوڵدانەكان بە پاڵپشتی خودای گەورە و ئازیزان و دڵسۆزان دەگەیتە ئامانج. ئەو كات سوود و قازانج و بەرهەمەكەی بۆ خودی خۆت و خانەوادە و ئازیزان و كۆمەڵگە و نیشتمان دەبێت، دەتوانرێ ببیتە كەسێكی قازانج بەخش بۆ كۆی گشتی كۆمەڵگە و نیشتمان كە لەم نیشتمانە و لەگەڵ ئەو كۆمەڵگەیە دەژی و هەمیشە گەر بە قسەش بێت پێویستە هانی كەسانی تر بدەیت بۆ بەردەوام بوون و سوودگەیاندن، كەسێكی ئەرێنی و پاڵپشتی و هاندەر بیت و ئومێدبەخش بیت و دووربكەویتەوە لە گازاندە و گلەیی كردن و، بەردەوام بە دوای چارەسەر و ئەنجام دا بگەرێی، نەك هۆكار لەگەڵ ئەوەشدا سەرزەنشتی و لۆمەی ئەوانی تر نەكەی و فێرببی بەرگەی بەرپرسیاریەتی كارو كردەوە و گوفتارەكانت بگری و خەریكی بیانوو پاساو هێنانەوە نەبی، ئەوپەڕی ڕاستگۆ و بە هەڵوێست بی و لە خۆتەوە دەست پێ بكەی و خۆت چاك بكەی و هەنگاو بنێ و دەوروبەرت چاك دەبێ و گەر نەتوانی دەوروبەرت بگۆڕی بەرەو باشە و چاكە و سوود گەیاندن ئەوا ئەو ژینگە و دەوروبەرەت جێبهێلە پێویستە و خۆت پێشەنگ بی لە گوفتار و كردار و ئادكارەكان، هەمیشە وزەی ئەرێنی بەخش بێت بتوانی دەوروبەرت بارگاوی بكەیت بە وزەی ئەرێنی و بەختەوەری و گەشبینی، بڕوا بوون بە كەوتن و هەستانەوە و ماندوو بوون هەمیشە ئیرادە و توانا و ویست و خواستی خۆت لا گرنگتر و پڕ بایەختر بێ و لە قسە و قسەلۆكی خەڵكان كە بیانەوێ ساردت بكەنەوە و لە ئامانجەكەت دوورت بخەنەوە، بۆیەگرنگە خۆ ڕاگر و پشوو درێژ و خاوەن ئیرادە بیت، هەمیشە لە هەنگاوەكان و گەشیتن بە ئامانجەكان و بەدەست هێنانیان و هەرگیز بیر لە خۆ بەدەستەوە دان و دووركەوتنەوە و وازهێنان نەكەیتەوە و مكوڕ بوون و بەردەوامی ئامانجەكەت نزیك دەكاتەوە و ماندوو بوون و هەوڵدانەكانت بە فیرۆ ناچێت، ئەوەشمان لە یاد بێت ئەوەی كار نەكات ماندوو نابێت و ئەوەی هەوڵ نەدات ناكەوێ و ئەوەی نەكەوێ فێر نابێ و ئەزموون و شارەزایی وەرناگرێ و هەمیشە درەختی چەقین لە سۆرەبان خۆڕاگر و بەرگە گرتووترن.
ڕاوێژكار لە وەزارەتی پەروەردە
ماستەر لە كارگێڕیی پەروەردەیی