دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌بووه‌و له‌شاری‌ سلێمانی‌ چه‌ند تاوانێكی‌ دزیكردنیان ئه‌نجامداوه‌و به‌نیاز بوون له‌قه‌زای‌ شاره‌زووریش هه‌مان تاوان ئه‌نجامبده‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ی5ی2024، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، له‌كاتی‌ گه‌ڕان‌و دانانی‌ بازگه‌ی‌ كاتی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیسدا، له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زووره‌وه‌ گومان خرایه‌ سه‌ر دوو تۆمه‌تبار، دوای‌ ده‌ستگیركردنیان‌و له‌كاتی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كاندا هه‌ردوو تۆمه‌تبار دانیان به‌وه‌دا نا كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دزیكردن چونه‌ته‌ قه‌زای‌ شاره‌زوور.

پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، تۆمه‌تباره‌كان پێشینه‌ی‌ تاوانیان هه‌یه‌و دانیان به‌وه‌دانا كه‌ پێشتر له‌شاری‌ سلێمانی‌ ماتۆڕسكیل‌و سندوقی‌ خێری‌ مزگه‌وتیان دزیوه‌.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ش، هـ، ح) و (ح، ع، ح) له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 له‌یاسای‌ سزادان ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.