یەکشەممە, تشرینی دووه‌م 24, 2024

تۆخێل: یه‌كه‌م یانه‌ نین ریاڵ مه‌درید بتوانێ له‌ دوو هه‌لدا دوو گۆڵمان لێ بكا

راهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن، تۆماس تۆخێل، ئاماژه‌ی به‌ یارییه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر ریاڵ مه‌درید كرد، كه‌ له‌ یاریی چوونی پێشكۆتایی چامپیۆنس لیگ رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ و به‌ دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان یه‌كسان بوون، دووپاتی كرده‌وه‌، ئه‌وان ئاماده‌ن هه‌فته‌ی داهاتوو یارییه‌كه‌ له‌ مه‌درید ببه‌نه‌وه‌.

تۆخێل، كه‌ دواوه‌رزیه‌تی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن، بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز ده‌ڵێ: ئه‌نجامه‌كه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ بینیتان، پێویست ناكات به‌ بیركردنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجامه‌كه‌، كات به‌ فیڕۆ بده‌ین.

راهێنه‌ره‌كه‌ی باڤاری ده‌شڵێ: ریاڵ مه‌درید پێشتریش ئه‌مه‌ی كردووه‌، له‌ دوو هه‌لدا، دوو گۆڵی كرد، یه‌كه‌م یانه‌ نین به‌و ده‌رده‌وه‌ ده‌ناڵێنین، ئه‌وان دوالێدان و به‌ركه‌وتنیان هه‌یه‌ و توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ به‌ سه‌ركه‌وتوویی كۆتایی پێ بێنن.

ده‌شڵێ: سه‌ره‌تا باش بووین، دواتر ڕیتمی یارییه‌كه‌مان كه‌مێك له‌ده‌ست دا، هه‌لی گۆڵی سێیه‌میشمان هه‌بوو، به‌ڵام نه‌كرا و لێدانێكی سزامان پێ دان.

ده‌شڵێ: هه‌ڵوێسته‌كه‌ ڕوونه‌، ده‌چینه‌ مه‌درید، ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ جه‌نگان و پێویسته‌ باوه‌ڕمان به‌ به‌ختمان هه‌بێ، یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رسه‌خترین یاریگه‌كان، به‌ڵام ئێمه‌ كاری خۆمان ده‌كه‌ین، براوه‌ هه‌موو شتێك ده‌بات.

بایرن پێویستی به‌ بردنه‌وه‌ له‌ مه‌دریده‌ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ یاریی كۆتایی چامپیۆنس لیگ.