سەرلە بەیانی ئەمرۆ ١-٥-٢٠٢٤ هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد دەربارەی گۆڕانکاریە خێراکانی کەش و هەواو ئەگەری باران بارینی زۆر لەناو شارو دەورووبەری …
لە کۆبوونەوەکەدا کە بە ئامادەبوونی مەسعود کارەش جێگری پارێزگارو نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەند و دکتۆر نیاز بەرێوەبەری نوسینگەی پارێزگارو بەڕێوەبەری گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی و بەرێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی دەورووبەرو بەرێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرو بەرێوەبەری کاروباری ناوەخۆی پارێزگارو بەرێوەبەری هاتوچۆی ناو شارو بەرێوەبەری ئاودێری و بەرێوەبەری ژینگە پارێزی هەولێرو بەرگری شارەستانی و زێرەڤانی بەرێوەبەری شارەوانییەکان و دەزگای خێرخوازی بارزانی و مانگی سوورو بەرێوەبەری کۆچ و کۆچبەران و وڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو، سەرەتا بەرێز هێمن قادر باسی لە ئامادەکاریەکان دەربارەی پێشبینییەکانی گۆڕانی کەش و هەواو بارینی بارانی بەخوڕ ی بەهاران دروستبوونی ئەگەری لافاو لە گەڕەک و ناوچە جیاجیاکانی شاری هەولێر کردو جەختی لەسەر زەروورەتی خۆپارێزی و وشیارکردنەوەی هاوڵاتیان کردەوە بەتایبەت لە رۆژانی شەوی پێنجشەم لەسەر هەینی …
هاوکات بەشداربووانی کۆبوونەوەکە بۆ رێگری کردن لە هەر ئەگەرێکی نەخوازراو سەرنج و پێشنیازو پێشبینییەکانی خۆیان خستە روو …
لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم تیمەكانی شارەوانی و ئاو و ئاوەڕۆ و ژینگەپارێزی و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی حكوومەت ڕاسپێردران بۆ ئەوەی ئامادەكاری تەواو بكەن و رێنمایەکان وەک خۆی جێبەجێ بکرێ، هاوکات جەختکرایەوە کە هەڵمەتی خاوێنکردنەوەی چەپەر و مەنهۆڵ و ئاوەڕۆکان لە هەولێر و دەوروبەری بەردەوامی هەبێ و لە کۆتاییشدا هیوای سەلامەتی بۆ سەرجەم هاەشاریان خوازرا …