دووشەممە, تشرینی دووه‌م 25, 2024

بەبۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنیان د. سالار عوسمان، گۆڤاری گوڵان و ئاژانسی زاگرۆسی بەسەر کردەوە

دوێنێ، د. سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بەیاوەری هەڤاڵانی بەش سەردانی گۆڤاری گوڵانی کرد بەبۆنەی 30ـیەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنیان پیرۆزبایی لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و دڵنیایی پێدان بەردەوام دەبن له‌ پاڵپشتی گۆڤارەکە.

لای خۆیەوە سەرنووسەر و میدیاکارانی گۆڤاری گوڵان سوپاسی بەرپرسی بەش ـیان کرد بۆ پاڵپشتی بەردەوامیان لە گۆڤارەکە.
بەهەمان مەبەست د. سالار عوسمان و هەڤاڵانی بەش سەردانی ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس ـیان کرد بەبۆنەی (20) ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ئەم ئاژانسە و چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەشی بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووس و کارمەندان کرا و پاڵپشتی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بۆ ئاژانسی زاگرۆس دووپاتکرایەوە.