ئەمڕۆ دووشەممە 2024.4.23، لە ژێرچاودێرى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەبۆنەى ساڵڕۆژى بە پارێزگابوونى هەولێر و بە ئامادەبوونى مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەرى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە هونەرمەند و هونەردۆستان، لە گەلەرى میدیا، پیشانگایەکى هێلکارى تایبەت بە وێنەى سەرجەم پارێزگارەکانى هەولێر بۆ هونەرمەند “بەشدار قادر حەسەن” کرایەوە، کە لەلایەن بەڕیوەبەرایەتى هونەرى شێوەکارى هەولێر ڕێکخرابوو.
پارێزگارى هەولێر دواى کردنەوەى پيشانگاکە و بە سەرکردنەوەى تابلۆکان، دەستخۆشى لە هونەرمەند کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست.