رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان.
کەمێک پێش ئێستا (ڕۆژی دووشەممە، 22ـی نیسانی 2024) رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەولێر و لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ دەکرێت.